به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی ئهسۆشیتێدپرێسدا لێکه‌وته‌کانی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام ده‌خاته به‌ر باس و ده‌ڵێت: سه‌پاندنی گه‌مارۆی نوێی ئه‌مریکا دژ به ئێران به مانای چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له ڕێککه‌وتنی به‌رجامه که لێکه‌وته‌ی خراپی به‌دواوه ده‌بێت.
ناوبراو ده‌ڵێت: چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام کارتێکه‌ریی ده‌بێت له‌سه‌ر دانووستانه‌کانی واشنتۆن له‌گه‌ڵ پیوونگ یانگ و ده‌ریده‌خات ئه‌مریکا ئیلتیزام به به‌ڵێنه‌کانیه‌وه ناکات.
زه‌ریف که بۆ به‌شداری کردنی کۆنفڕانسی ئاشتی له نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان سه‌ردانی نیۆیۆرکی کردوووه له حاڵێکدا گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئاسۆشیتێدپرێس ده‌کرد که هاوکات ئیمانۆئێل ماکرۆن سه‌رۆک کۆماری فه‌ڕه‌نسا به مه‌به‌ستی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا له‌سه‌ر به‌رجام له کۆشکی سپیدایه.
بڕیاره تره‌مپ 22ی گوڵان له‌باره‌ی هه‌ڵپه‌ساردنی گه‌مارۆی ناڤۆکیی ئێران بڕیار بدات واتا بڕیارێک که چاره‌نووسی به‌رجام و مانه‌وه یان نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌مریکا له‌و ڕێککه‌وتنه ناڤۆکییه دیاری ده‌کات.
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له‌باره‌ی دۆخی پاش چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام ده‌شڵێت: له ئه‌گه‌ری چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌رجام یه‌کێک له بژارده‌کانی ئێران چوونه‌ده‌ره‌وه له په‌یماننامه‌ی قه‌ده‌غه‌ی په‌ره‌پێدانی ناڤۆکی (NPT)یه که هه‌ڵبه‌ت ده‌وڵه‌ت ئه‌م بژارده‌یه به لایه‌وه خۆش نییه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment