به‌پێی هه‌واڵی هه‌واڵنێری کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی گوڵان دوکتۆر حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌ردانی پارێزگای ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵاتی کرد و له نێو ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵک له ستادیۆمی ته‌ختیی ته‌ورێز ڕایگه‌یاند: من به خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا و به‌شی ڕۆژئاوای وڵات ڕایده‌گه‌یێنم ئه‌گه‌ر هه‌وڵه‌کانی ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م و دوازده‌هه‌م له ساڵی 92 نه‌بوایه مانگی خه‌رمانانی ساڵی 96 هیچ شتێک له ده‌ریاچه‌ی ورمێ نه‌ده‌مایه‌وه.
ناوبراو وتیشی: ئه‌مڕۆ ڕایده‌گه‌یێنم که ده‌وڵه‌تی یازده‌هه‌م 2 هه‌زار و 200 میلیارد تمه‌نی بۆ بووژانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ خه‌رج کردوووه و به‌ڵێن به ئێوه ده‌ده‌م ده‌ریاچه‌ی ورمێ وه‌کوو نقیمی ئێران ده‌مێنێته‌وه.
ڕۆحانی وتیشی: بووژانه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ یه‌کێک له به‌ڵێنه‌کانی ده‌وڵه‌ته و ده‌وڵه‌ت ئه‌رکه‌کانی ڕاده‌په‌ڕێنێت و ئێستاکه‌ش زیاتر له یه‌ک هه‌زار میلیارد تمه‌ن گه‌ڵاڵه بۆ بووژانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ریاچه‌یه له ده‌ستی جێبه‌جێ کردندایه.
ناوبراو ئاماژه به ئاماده بوونی سه‌رۆکی پێشووی ناوه‌ندی بووژاندنه‌وه‌ی ده‌ریاچه‌ی ورمێ له لیژنه‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: تا کۆتاییی کاری ده‌وڵه‌تی دوازده‌هه‌م به‌رزاییی ده‌ریاچه‌ی ورمێ یه‌ک مه‌تر زیاد ده‌بێته‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment