به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 4ی گوڵان محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت هێڵی ئاسنیی ورمێ به سه‌ر کرده‌وه و ڕایگه‌یاند: هێڵی ئاسنیی مه‌راغه- ورمێ کێشه‌ی گوژمه‌یی نییه و ڕێوشوێنه پێویسته‌کان له‌وباره‌وه گیراوه‌ته به‌ر.
ناوبراو ده‌شڵێت: ئه‌م پڕۆژه ئاوهدانکارییه له‌پێناو به‌هره‌مه‌ندیی هاووڵاتییانی ورمێ له ساڵی 96 و به خێراییێکی به‌رچاوه‌وه ده‌ستی پێ‌کرد و ئه‌مساڵیش ده‌چێته قۆناغی وه‌به‌رهێنان.
به وته‌ی ناسر حه‌زره‌تی سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه- ورمێ له‌سه‌دا 97 و وێستگه‌ی هێڵی ئاسنیی ورمێ‌ش له‌سه‌دا 96 پێشکه‌وتنی فیزیکی بوووه.
سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه و بودجه‌ی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا سه‌باره‌ت به هێڵی ئاسنیی مه‌راغه- ورمێ جه‌ختی کرده‌وه: ئه‌و پڕۆژه‌یه به درێژاییی 180 کیلۆمه‌تر ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌لکێنێت به پارێزگاکانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژهه‌ڵات، زه‌نجان، قه‌زوین و ناوه‌ندی وڵات.
ناوبراو ئاماژه به‌وه ده‌کات 800 که‌س به شێوه‌ی ڕاسته‌وخۆ له پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه- ورمێ کار ده‌که‌ن و ده‌شڵێت: جێبه‌جێ بوونی ئه‌و پڕۆژه جگه له زیاد کردنی بێوهییی گواستنه‌وه و گه‌یاندن و ده‌ست پێوه‌گرتن به به‌کارهێنانی سووته‌مه‌نی، پیس بوونی هه‌وا که‌م ده‌کاته‌وه و ڕۆڵێکی گرینگ له په‌ره‌پێدانی ژێرخانه‌کانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن ده‌گێڕێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment