لە هەڵەبجە دەستڕێژی گوللـە لە لقی 12ی پارتی کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- درەنگانی شەوی رابردوو دەستڕێژی گوللە لە لقی 12ی پارتی لە هەڵەبجە کرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەسام عەلی، بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە خەندان-ی راگەیاندووە: "کاتژمێر 1:00ی شەوی رابردوو لە دوو شوێنی جیاوازەوە لەلایەن کەسانێک کە لە ئۆتۆمبێلێک و ماتۆڕسکیلێکدا بوون تەقە لە بارەگای لقی 12 کراوە و لەلایەن پاسەوانەکانی لقەوە وەڵامدراوەتەوە و دواتر تەقەکەرەکان هەڵهاتوون".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد، لێکۆڵینەوەیان بەجێهێشتوە بۆ دەزگا ئەمنییەکانی ئەم سنوورە و دواتر هەموو کامێرا چاودێرییەکانی دەپشکنرێت.

بەرپرسەکەی پارتی ڕاشیگەیاند "ئەوەش جاری یەکەم نیە دەستڕێژی گوللە لە بارەگاکانمان لەسنووری پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە بکرێت، بەڵام هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش نەیانتوانیوە سنوورێک بۆ ئەم جۆرە کارانە دابنێن و تا ئێستا بەردەوامە و بۆ یەکجاریش بکەرانی ئەو جۆرە کارانە دەستگیرنەکراون".

بەرپرسی لقی 12ـی پارتی لە هەڵەبجە باسی لەوەش کرد، "پێمان سەیرە ناوە ناوە دەکرێینە ئامانج لەکاتێکدا بارەگاکانی ئێمە بەردەوامی خەمی خەڵکیان هەڵگرتووە و گەیەنەری داواکاریەکانی هاوڵاتیان بووین بە حکوومەتی هەرێمی کوردستان".

بەسام عەلی وتیشی، "ئێمە بەرپرسیار نین لە هەڵگرتنی کەمتەرخەمی لەم سنوورە، بۆیە بەدڵنیاییەوە هۆکاری تر لەپشت ئەم کردەوانەوەیە، بەڵام ئێستا کاری دەزگا ئەمنییەکانە و چاوەڕوانی لێکۆڵینەوەکانە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1355

Your Comment

You are replying to: .
captcha