دیوارکێشانی تورکیا له‌ سنووره‌کانی ئێران بۆ ڕێگری له‌ هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌فغانه‌

به‌شی تورکیا- سلیمان سۆیلۆ، وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ڕێوشوێنی جیدیی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ڕێگری له‌ هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌فغانستان بۆ خاکی تورکیا و ڕای‌گه‌یاند: بۆ ڕێگری له‌ هاتنی نایاساییی هاووڵاتییانی ئه‌فغانی له‌ سنووره‌کانی ئاگری و ئیغدیر دیوار‌کێشان ئه‌نجام ده‌بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سلیمان سۆیلۆ وه‌زیری ناوخۆی تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ ڕێوشوێنی جیدیی ده‌وڵه‌تی تورکیا بۆ ڕێگری له‌ هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌فغانستانی بۆ خاکی تورکیا و ڕای‌گه‌یاندوووه‌: له‌ ماوه‌ی ڕۆژێکدا 300 هاووڵاتیی ئه‌فغانی که‌ به‌ شێوازی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتبوونه‌ خاکی تورکیا، گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌فغانستان. تا ئێستا 7 هه‌زار و 100 هاووڵاتیی ئه‌فغانی له‌ خاکی تورکیاوه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ ئه‌فغانستان. تا دوایین ڕۆژانی ئه‌م حه‌فته‌یه‌ 10 هه‌زار ئه‌فغانی ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌که‌یان. به‌ مه‌به‌ستی ڕێگری له‌ هاتنی هاووڵاتییانی ئه‌فغانی بۆ ناو خاکی تورکیا به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگای ئاگری و ئیغدیر به‌ درێژاییی 144 کیلۆمه‌تر دیوار ده‌کێشرێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی وته‌کانیدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: دیوارکێشان له‌ ناوچه‌ی ئیغدیر کۆتایی پێهاتوووه‌. ناوچه‌یێکی 4-5 کیلۆمه‌تری ماوه‌ که‌ ئه‌وه‌ش له‌ به‌رده‌م پاسگه‌ی سنووریی ئێمه‌دایه‌. به‌ ئومیدی خودا تا مانگی جوون دیوارکێشان له‌ ئاگریش ته‌واو ده‌که‌ین. ئه‌و دیوارکێشانه‌ هه‌م بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریستانه‌ و هه‌میش په‌نابه‌ری نایاسایی چوونکه‌ له‌ ئێراندا 2 میلیۆن ئه‌فغانی هه‌ن و به‌شێکی زۆریان حه‌زیان له‌وه‌یه‌ بچنه‌ تورکیا.

سه‌رچاوه‌: ته‌له‌فزیۆنی NTV

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13547

Your Comment

You are replying to: .
captcha