پەردە لەسەر پەیكەری "گۆران"ی شاعیر لادرا

بەشی فەرهەنگ و هونەر- ئێوارەی ڕۆژی 23-4-2018 لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی پارێزگاری هەڵەبجە و هونەرمەندان و بەشێک لە هاووڵاتییانی هەڵەبجە، پەردە لەسەر پەیكەری "گۆران"ی شاعیر لادرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، لەو بارەیەوە مژدە عەباس بەڕێوەبەری كۆمەڵگای پەروەردەیی مارگرێت بە رادیۆ نەوای راگەیاند: شاعیری گەورە گۆران لە زەمانی خۆیدا خزمەتێكی زۆری بە بواری پەروەردە كردوووە بۆیە پێیان خۆشبوە پەیكەرێكی لە شاری هەڵەبجەدا بۆ دروست بكەن.

لای خۆیشیەوە بەرزان زاهیری پەیكەرتاش، كە بەخۆبەخش ئەركی دروست كردنی پەیكەرەكەی لە ئەستۆ گرتوە وتی: "لەم بەهارەدا پێمان خۆشبوو خزمەتێک بە هەڵەبجە بكەین و ئەم پەیكەرەش پێشكەش بە شەهیدان و ئەدیبان و رۆشنبیران و خەڵكی هەڵەبجە دەكەین و هیوادارین توانیبێتمان خزمەتێكی كەم بەو شارە شەهیدە بكەین".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13546

Your Comment

You are replying to: .
captcha