بڕیاری حیزبه‌ کوردستانییه‌کان بۆ بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی نیشتمانی له‌ په‌رله‌مان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس له‌ ده‌ست پێکردنی گفتوگۆی نێوان حیزبه‌ کوردستانییه‌کان ده‌کاته‌وه‌‌ له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، زانا سه‌عید ڕۆستایی له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕای‌گه‌یاند: له‌ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا قه‌باره‌ سیاسییه‌کانی کوردستان گفتوگۆکانیان له‌سه‌ر بووژانه‌وه‌ی دووباره‌ی هاوپه‌یمانیی کوردستانی پاش هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان ده‌ست پێکردوووه‌ که‌ ئامانج له‌وه‌ش یه‌کده‌نگیی کورده‌کان و لێکدانه‌وه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی داهاتووی عێراقه‌.

ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: تاکوو ئێستا حیزبه‌ سیاسییه‌کانی کوردستان له‌سه‌ر پشتیوانی له‌ هه‌ڵبژاردنی دووباره‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی وه‌کوو سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق ئیتیفاقیان نه‌کردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی "اخبار العراق"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13543

Your Comment

You are replying to: .
captcha