ژنە شاعیرێکی ناسراوی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد

بەشی فەرهەنگ و هونەر- لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، دەنگۆی کۆچی دواییی ژنە شاعیرێکی کوردستان لە شاری سلێمانی، بڵاو دەبێتەوە و ماڵپەڕی خەندانیش وتوویەتی خزمێکی نزیکی شاعیر کۆچی دواییی ناوبراوی پشتڕاست کردۆتەوە.

کوردپرێس- بەپێی ئەو دەنگۆیانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بوونەتەوە، کەژاڵ ئیبراهیم خدر، ژنە شاعیری کوردستان شەوی دووشەممە 23/4/2018 کۆچی دوایی کردوووە.

تا ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمیی وەک وەزارەتەکانی تەندروستی و ڕۆشنبیری هیچ لێدوانێکیان لەو بارەیەوە نەداوە و ئەو دەنگۆیانە پشتڕاست نەکراونەتەوە.

کەژاڵ ئیبراهیم خدر لە ساڵی 1968 لە شارۆچکەی قەڵادزێ لەدایک بوووە. بەشێک لە شیعرەکانی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی عەرەبی، ڕووسی، ئیسپانی و ئینگلیزی.

کەژاڵ ئیبراهیم دوایین پۆستی لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بریتییە بوووە لە شیعرێک کە لە ناوەڕاستی مانگی ئاداری ئەمساڵ بڵاوی کردۆتەوە.

ئەو شیعرەی دوایین جار بڵاوی کردۆتەوە:

ھێندە چاوەڕوانم کردی

خورپەی دڵم بوو بە ڕەنگی پرسیار

بەڵام وەختێ گەڵای ڕۆحت گەیشت

بووم بە وەڵامێکی ڕووت و

پڕت کردم لە گۆرانی و ئاوازی شار..

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13542

Your Comment

You are replying to: .
captcha