به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا دروست کردنی گه‌وره‌ترین کۆمه‌ڵگه‌ی کونسووڵخانه‌ی جیهان له هه‌ولێری به بودجه‌یێکی زیاتر له 600 میلیۆن دۆلار ده‌ست پێکردوووه و دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا له ڕێوڕه‌سمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌و کونسووڵخانه‌یه زیادی کرد: ئه‌م باڵه‌خانه‌یه‌ی كونسووڵخانه كه لێره دروست ده‌كرێت نوێنه‌رایه‌تیی باشترینه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات له بیناسازی، ته‌لارسازی، ئه‌ندازه، ته‌كنه‌لۆجیا، پاراستنی ژینگه، هونه‌ر، فه‌رهه‌نگ و بێگومان دیپلۆماسییه‌تیش.
ناوبراو وتیشی: په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا بۆ چه‌ندین ده‌یه به‌رده‌وامه. دروست كردنی ئه‌م باڵه‌خانه‌یه ده‌ریده‌خات پابه‌ندیی ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌یه بۆ شان به شان وه‌ستان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستاندا له كاتێكدا خه‌ریكی دروست كردنی داهاتوویێكی گه‌شاوه‌تر بێت له داهاتوودا.
دۆگلاس سیلیمان ڕاشی‌گه‌یاند: ئه‌م پرۆگرامه یارمه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی كارگێڕیى دارایی و خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان باشتر بكات و دڵنیا بین له‌وه‌ی ئه‌م باشتركردنانه له داهاتوودا به‌رده‌وام ده‌بن. ئێمه هه‌روه‌ها به‌رده‌وامین له دروست كردنی پردی په‌روه‌رده‌یی و كلتووریش و پێم وایه هه‌رێمی كوردستان ده‌بێته خاڵێک یاخود ده‌روازه‌یێكی گرنگی هێنانی وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌رێمه مێژوویێكی زۆر باش و ئه‌رێنی له كاری بازرگانیدا هه‌یه.
ناوبراو ڕاشی‌گه‌یاند: ویلایه‌ته یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا كار بكات و زیاتر له‌وه‌ش له‌گه‌ڵ ژنان و پیاوانی خاوه‌نكاری كورددا كار بكات تاكوو سه‌رنجی زیاتر بۆ ئه‌م هه‌رێمه ڕابكێشێت.
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment