جێگری سه‌رۆک کۆماری ئێران گه‌یشته‌ ورمێ

به‌شی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا- جێگری سه‌رۆک کۆمار و سه‌رۆکی ڕێکخراوی به‌رنامه‌ و بودجه‌ی وڵات گه‌یشته‌ ورمێ.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 4ی گوڵان محه‌مه‌د باقر نه‌وبه‌خت گه‌یشته‌ ورمێ و له‌لایه‌ن محه‌مه‌د مه‌هدی شه‌هریاری پارێزگاری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا پێشوازیی لێکرا.

به‌ سه‌ر کردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه‌- ورمێ و چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکاریی دیکه‌ و وته‌دان له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئیداریی پارێزگا به‌ به‌رنامه‌کانی ئه‌و سه‌ردانه‌ی جێگری سه‌رۆک کۆمار بۆ ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ڕاگه‌یێندراوه‌.

پڕۆژه‌ی هێڵی ئاسنیی مه‌راغه‌- ورمێ له‌سه‌دا 97 و وێستگه‌ی هێڵی ئاسنیی ورمێش له‌سه‌دا 96 پێشکه‌وتنی فیزیکی بوووه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13533

Your Comment

You are replying to: .
captcha