به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، فستیڤاڵی فیلمی ژینگه‌یی لە ژاپۆن یه‌کێکه له سێ فستیڤاڵه ناوداره‌کانی جیهان له بواری ژینگه، خه‌ڵاتی تایبه‌تی شاندی داوه‌رانی بەخشرا بە به‌ڵگه‌فیلمی "در پناه بلوط" کە ده‌رهێنه‌رەکەی مه‌هدی نوورمحه‌مه‌دی، هونەرمەندی کوردی ئیلامییە.
مه‌هدی نوورمحه‌مه‌دی ده‌رهێنه‌ری به‌ڵگه‌فیلمی به‌ناوبانگی "در پناه بلوط" له‌و باره‌وه به کوردپرێسی وت: فستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمی ژاپۆن (Japan wildlifee) دوو ساڵ جارێک له توکیۆ پێته‌ختی ژاپۆن به‌ڕێوه ده‌چێت.
ناوبراو زیادی کرد: له سێزده‌هه‌مین خولی ئه‌و فستیڤاڵه‌دا که 13 و 14ی خاکه‌لێوه له توکیۆ به‌ڕێوه چوو، چه‌ندین فیلمی ناودار له وڵاتانی ئه‌مریکا، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا، به‌لژیکا، ئێران، چین، ئۆسترالیا، ژاپۆن و فه‌ڕه‌نسا خه‌ڵات کران.
نوورمحه‌مه‌دی ڕوونیشی کرده‌وه: "در پناه بلوط" چیرۆکی ژیان و کێشه‌کانی به‌رده‌م سمۆره‌ی ئێرانی له دارستانه‌کانی دار به‌ڕووی ڕۆژئاوای ئێران ده‌گه‌ڕێنێته‌وه که تا ئێستا 19 خه‌ڵاتی له فستیڤاڵه ناوداره‌کانی جیهانی مسۆگه‌ر کردوووه.
ناوبراو درێژه‌ی پێدا: به‌ڵگه‌فیلمی "در پناه بلوط" تا ئێستا توانیویه‌تی چه‌ندین خه‌ڵاتی ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تی له‌وان خه‌ڵاتی یه‌که‌می فستیڤاڵی گرند پارادیزوی ئیتالیا، ناموری به‌لژیکا، منیگوتی فه‌ڕه‌نسا، شوالیه‌ی زێڕینی ڕووسیا، ماتسالۆی وڵاتی ستۆنی و چه‌ندین فستیڤاڵی دیکه مسۆگه‌ر بکات.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment