بەپێی هەواڵی کوردپرێس، محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کە بۆ وتەدان لە ئەنجومەنی پێوەندییەکانی دەرەوەی ئەمریکا سەردانی نیویۆرکی کردووە لە پەیامێکی تویتەریدا نووسیی: ئەو وتەیەی ئیمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا کە ڕایگەیاندووە هیچ جێگرەوەیێک بۆ بەرجام نییە دروستە. باشتر ئەوەیە هەموو ڕێککەوتننامەکە ببێت یا هیچی نەبێت.
ناوبراو لە درێژەدا دەنووسێت: سەرکردە ئەورووپییەکان دەبێت نەک هەر ترەمپ بۆ مانەوەی لە ڕێککەوتننامەی ئەتۆمی بەڵکوو دەبێت بۆ دەستپێکی جێبەجێ کردنی بێ کەم کوڕیی بەرجام هانی بدەن.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment