وه‌زیری ناوخۆ فه‌رمانی کرد له‌ حه‌فته‌یێکدا کێشه‌ی کۆڵبه‌ری چاره‌سه‌ر بکرێت

به‌شی ئێران- وه‌زیری ناوخۆ داوای له‌ جێگری ئاسایشی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ کرد له‌گه‌ڵ پارێزگارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان دابنیشن و له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یێکدا له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رده‌م چالاکیی کۆڵبه‌ران له‌و‌ پارێزگایانه‌ لێکبدرێته‌وه‌ و ڕێکاری پێشنیارکراو ئاراسته‌ بکرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماڵپه‌ڕی ڕاگه‌یاندنی وه‌زیری ناوخۆ، عه‌بدولڕه‌زا ڕه‌حمانی فه‌زلی له‌ کۆبوونه‌وه‌ی لێکدانه‌وه‌ی دوایین دۆخی بازاڕچه‌ سنوورییه‌کانی وڵات ئاماژه‌ی دایه‌ کێشه‌ی کۆڵبه‌ران له‌ هه‌ندێ له‌ پارێزگا سنوورییه‌کان و وتی: ده‌وڵه‌ت له‌و گه‌ڵاڵه‌یه‌ که‌ له‌م دواییه‌دا په‌سه‌ندی کردوون به‌دوای ڕێکوپێکی چالاکیی کۆڵبه‌ری له‌ پارێزگا سنوورییه‌کاندایه‌.

ڕه‌حمانی فه‌زلی هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی دایه‌ کێشه‌ی دروست بوو له‌ به‌رده‌م چالاکیی کۆڵبه‌ران و زیادی کرد: ده‌بێ به‌ به‌رنامه‌وه‌ ژماره‌ی کۆڵبه‌رانی چالاک له‌و پارێزگایانه‌ بدۆزرێنه‌وه‌ تاکوو به‌و پێیه‌وه‌ بتوانرێت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کانیان هه‌وڵ بده‌ین.

وه‌زیری ناوخۆ داوای له‌ جێگری ئاسایشی ئینییزامیی ئه‌و وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ کرد له‌ کۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ پارێزگارانی ناوچه‌ سنوورییه‌کان و داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌کان له‌ ماوه‌ی حه‌فته‌یێکدا له‌مپه‌ڕه‌کانی به‌رده‌م چالاکیی کۆڵبه‌ران له‌و‌ پارێزگایانه‌ لێکبدرێته‌وه‌ و ڕێکاری پێشنیارکراو ئاراسته‌ بکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13509

Your Comment

You are replying to: .
captcha