ئایا ئەردۆغان بەنیازە عەفرین بلکێنێت بە تورکیاوە؟

بەشی جیهان- کارناسان لەو باوڕەدان سەرەڕای بیستنی دەنگی هاتنەوەی سەردەمی ئیمپراتووریەتی عوسمانی و پەرەپێدان بە دەسەڵاتگەی تورکیای ئێستا، تورکیا بۆ ماوەیێکی زۆر لە ناوچەکانی باکووری سووریا نامێنێتەوە و نایەوێت ئەو ناوچانە بە هەرێمی خۆیەوە بلکێنێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تورکیا لە کاتی ئەنجامی ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فۆرات، ترابلوس و ئەعزاز و ناوچە سنوورییەکانی سووریای داگیر کرد و 18ی مانگی مارچی 2018 ناوچەی کوردنشینی عەفرینی لە باکووری سووریا بە بیانووی دەرکردنی هێزە کوردەکانی سووریا بە یارمەتیی سەربزیوانی سوپای ئازاد داگیر کرد. هەندێک لە چاودێرانی پرسی سووریا ئاماژە دەدەن بە لکاندنی ناوچەی ئسکەندەروونی سووریا بە خاکی تورکیاوە لە ساڵی 1939 و لەو باوڕەدان تورکیا عەفرین و ناوچەکانی ئەعزار ترابلوس بۆ هەمیشە داگیر دەکات؛ بەڵام کارناسانی پرسی سووریا و تورکیا دەڵێن ئەم جارەیان دۆخەکە گۆڕدراوە و ئەگەری لکاندنی ئەو ناوچانە بە تورکیاوە زۆر کەمە.

کەمال کریشچی، لێکۆڵەری باڵای ناوەندی پڕۆژەی ئەمریکا و ئەورووپا بۆ تورکیا لە ئەنستیتۆ برووکینز بە ماڵپەڕی کارنگی-ی وتووە: ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات و چڵە زەیتوونی تورکیا لە سووریا زیاتر بە بۆنەی داڵغەی ناوخۆیی لە سەروبەندی بەڕێوەچوونی هەڵبژادرنی سەرۆک کۆماریی تورکیا ئەنجام درا.

تورکیا سێ ئامانجی لە داگیر کردنی عەفرین و ئەعزار و ترابلوس هەیە: یەکەمیان ڕێگری کردن لە دروست بوونی ناوچەیێکی سەربەخۆی کوردی لە نزیکی سنوورەکانیدا، دووهەم کایگەری دانیان لە سەر داهاتووی سووریا، سێهەم دروست کردنی بەستێن بۆ گەڕاندنەوەی زیاتر لە 3 ملیۆن و 500 هەزار ئاوارەی سووری بۆ وڵاتەکەیان. تورکیا نایەوێت ئەو ناوچانە بە هەرێمی خۆیەوە بلکێنێت.

گونول تول، بەڕێوەبەری ناوەندی توێژینەوەی تورکیا لە ئەنستیتۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و مامۆستای زانستگای جورج واشنتن دەڵێت لەو ناوچانەی سووریا کە تورکیا داگیری کردوون زمانی تورکی فێری قوتابیان دەکرێت و تورکیا ناوەندە حکوومیەکانی ئەو ناوچانە ئیدارە دەکات و هەموو ئەمانە پیشاندەری قووڵ بوونی ڕۆڵی تورکیایە. ئەرتەشی تورکیا بەوە بەناوبانگە پێ لە هەر شوێنێک بنێت چیدی چۆڵی ناکات بەڵام ئەمجارەیان دۆخەکە دژوارترە. ئەرتەشی تورکیا پاش هەڵکردنی گڵۆپی سەوزی ڕووسیا چووە عەفرین و لە درێژخایەندا ڕووسیا و حکوومەتی سووریا و ڕەنگە ئێرانیش مانەوەی تورکیا لە عەفرین و ناوچەکانی دیکەی سووریا تەحەمول ناکەن. دروستە کە ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەدوای دزەکردنی زیاتر لە سووریایە باڵام ئەو هەوڵێکی نوێی عوسمانیانە نییە، ئەوەی ئەردۆغان لە سووریا بەدوویدا دەگەڕێت سیاسەتی دژە کوردی و ناسیونالیزمی تورکی-یە نە پڕۆژەی عوسمانیی نوێ.

هنری بارکی مامۆستای پێوەندیی نێونەتەوەیی لە زانستگای لیهای دەڵێت: داگیر کردنی باکووری سووریا لە لایەن تورکیاوە بۆ هەمیشە نییە و تا کاتێک درێژەی هەیە کە چارەسەرێکی باش بۆ قەیرانی سووریا بدۆزێتەوە.

ناوبراو ئاماژە بە جێگیر کردنی هێزە توندئاژۆکانی سوپای ئازاد لە ئەعزاز و ترابلوس و عەفرین دەدات و دەڵێت ئەو هێزانە بۆ تورکیا کونترۆڵ ناکرێن و لە لایێکی دیکەوە کوردەکان دژی داگیر کردنی ئەو ناوچەنە دەوەستنەوە، بەگشتی درێژەدان بە مانەوەی تورکیا لە ناوچەکانی باکووری سووریا بۆ ئەو وڵاتە پڕخەرج دەبێت و لەمپەڕ بۆ مانەوەی تورکیا لەو ناوچانەدا دروست دەبێت.

مارک پیرینی، لێکۆڵەری ناوەندی کارنگی لە نووسینەگەی ئەورووپا لە برووکسل دەڵێت: سەراڕای ئاماژەدانی بەرپرسانی تورکیا بە سەردەمی عوسمانی ئەگەری زۆر کەمە ئەو وڵاتە عەفرین و ئەعزاز و ترابلوس بە خاکی خۆیەوە بلکێنێت.

لە ڕوانگەی ئەو لێکۆڵەرەی پرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە، درێژەدان بە مانەوەی تورکیا لە باکووری سووریا بەسراوە بە ژمارەیێک زۆر لە ئەگەرەکانی داهاتووەوە. تورکیا دوو ئامانجی سەرەکی لە سووریا هەیە ئەوەش یەکەم ڕێگری کردن لە دەسەڵاتدارێتیی کوردەکان لە ناوچەیێکی سەربەخۆدا و دووهەم دروست کردنی بەستێن بۆ دزەکردنی زیاتر لە سووریا. بەڵام مانەوەی تورکیا لە باکووری سووریا بەسراوە بە دۆخی شاری مەنبج و ڕۆژهەڵاتی فورات لە داهاتوودا، ئامادە بوون یا نەبوونی ئەمریکا لە سووریا، دەرەنجامی ئینتیمانی فەرەنسا بە مانەوەی لە سووریا و هەڵویستی ڕووسیا.

ناوبراو زیادی دەکات ڕووسیا لە ئاکتەوبری 2015 گەرەنتی سیاسیی لەبارەی بوونی ناوچە کوردیەکانی داوە. ژمارەیێک لە وڵاتانی ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا وەکوو فەرەنسا ئینتیمای خۆیان لەبارەی پاراستی شۆناسی کوردی لە سووریا پیشان داوە، بۆیە باس کردن لە داهاتووی ئاسان نییە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13486

Your Comment

You are replying to: .
captcha