هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کی له‌ ھاوپه‌یمانه‌ ستراتێژییه‌کانه‌وه‌ دێت

به‌شی تورکیا- ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌و بابه‌ته‌ ده‌کات که‌ هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ره‌کیی تورکیا له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه‌ ستراتێژییه‌کانه‌وه‌ دێت و ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر له‌ کۆبانێیه‌وه‌ هه‌ڕه‌شه‌ نه‌کرێته‌ سه‌ر ئێمه‌ کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و شوێنه‌ ئه‌نجام ناده‌ین.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ به‌رنامه‌ی ڕاسته‌وخۆی ته‌له‌فزیۆنی NTVدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ ئه‌وله‌وییه‌تی پارتی داد و گه‌شه‌دا نه‌بوو به‌ڵام ئه‌و لێدوانه‌ی (ھه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌) ھاوپه‌یمانمان وای کرد که‌ ھه‌ڵسه‌نگاندن بۆ دۆخه‌که‌ بکه‌ین ھه‌ر بۆیه‌ ھه‌ڵسه‌نگاندنمان بۆ کرد و ئێستاش ھاتینه‌ ئێره‌. له‌مباره‌یه‌وه‌ به‌ ھیچ شێوه‌یێک پێشتر گفتوگۆ نه‌کراوه. ساڵ و نیوێک به‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رکۆماری له‌ تورکیا مابوو و به‌ ئاسانی ده‌متوانی تا ئه‌وکات له‌ پۆستی سه‌رکۆماری بمێنمه‌وه‌ به‌ڵام ئێمه‌ بیرمان له‌و بابه‌ته‌ نه‌کرده‌وه‌ و ئه‌و شته‌ی که‌ ئێمه‌ بیری لێ ده‌که‌ینه‌وه‌ ئاسایش و ئارامی گه‌له‌که‌مانه‌.

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ڕه‌خنه‌یێکی توند له‌ هه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ باکووری سووریا ده‌گرێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ئه‌مریکا 20 بنکه‌ی سه‌ربازی له‌ باکووری سووریا دامه‌زراندوووه‌. ئه‌و بنکه‌ سه‌ربازییانه‌ دژ به‌ چ که‌سێک به‌ کار دێت؟ ئێمه‌ به‌ پاره‌ی خۆمان ناتوانین چه‌ک له‌ ئه‌مریکا بکڕین که‌چی ئه‌مریکا و ھێزی ھاوپه‌یمانان به‌خۆرایی ئه‌و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیان به‌م ڕێکخراوه‌ تیرۆریستیانه‌ ده‌ده‌ن. که‌واته‌ ھه‌ڕه‌شه‌ له‌ کوێوه‌ دێت؟ پێش ھه‌موو شتێک له‌ ھاوپه‌یمانه‌ ستراتیژییه‌کانه‌وه‌ دێت."

ئه‌ردۆغان ڕوونیشی کردده‌وه‌: له‌ باکووری سووریا هه‌ڕه‌شه‌یێکی جیدی ده‌کرێته‌ سه‌ر تورکیا. سه‌ره‌کیترین سه‌رچاوه‌ی هێرشه‌کان کۆبانێیه‌. له‌ ڕاستیدا پێگه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه‌ به‌ شێوه‌یێکه‌ که‌ پێکهاته‌یێکی حه‌شیمه‌تی ئێمه‌ له‌و ناوچه‌یه‌دایه‌ به‌ڵام ئێستا‌ هه‌ستیارییه‌کانی ئێمه‌ له‌باره‌ی ده‌ستدرێژی نه‌کردن بۆ سه‌ر تورکیا له‌و شوێنه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ نه‌کردن له‌و ناوچه‌یه‌یه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌و شتانه‌ ڕوو نه‌دات ئێمه‌ حه‌ز ناکه‌ین کرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌و ناوچه‌یه‌ ئه‌نجام بده‌ین.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13480

Your Comment

You are replying to: .
captcha