بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کەریم تەمیمی وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەیاننامەیێکی دەرکرد و ڕایگەیاند: ئەو کۆمیسیۆنە زیاتر لە 20 حیزب و ئیئتیلافی سیاسی و دەیان کاندیدی هەڵبژادرنی پەرلەمانیی ئەو وڵاتەی لە گرووپە جیاوازەکان سزای نەختی کردووە.
تەمیمی زیادی دەکات ئەو کەسانە و ئەو حیزبانە بەبۆنەی پێشێل کردنی یاسای هەڵبژادرن غەرامە کراون و جەختی کردەوە کۆمیسیۆن هوشداری پێداون ئەگەر سەرپێچی کردنیان دووپات بێتەوە مافی بەشداری کردنیان لە هەڵبژاردنەکاندا لێدەسێننەوە.
سەرچاوە: سکای پرێس
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment