بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژنامەی لوبنانیی «الخبار» لە ئەژماری ئەممڕۆی خۆیدا نووسیی بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتانە بڵاو بوونەتەوە زۆرینەی سیاسەتوانانی ئەهلی سوننە ئامادە نین پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمان لەگەڵ پۆستی سەرۆک کۆماریدا بگۆڕن، چوونکە لەو باوڕەدان بەگوێرەی دەستووری عێراق پۆستی سەرۆک کۆماری لە عێراق هیچ بەهایێکی نییە.
ئەو ڕۆژنامە زیادی دەکات: نزیک بوونەوەی ئەهلی سوننە لەگەڵ شیعەکانی عێراق بەسراوە بە پاراستنی پۆستی سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بەمەبەستی بەرگری کردن لە ئاسایشی وڵات و هەرگیز ئەو پۆستە لەگەڵ سەرۆک کۆماریدا ناگۆڕن.
«الخبار» دەنووسێت کوردەکان پاش بەڕێوبردنی ڕیفراندۆم و قەیرانەکانی گرنگایەتی و پلەی سەرۆکایەتی پەرلەمانیان بینی چوونکە پەرلەمانی عێراق بەشێوەیێکی چاوەڕوان نەکراو دژی ئەو ڕیفراندۆمە وەستایەوە و دەرەنجامەکانی ڕیفراندۆمی قبووڵ نەکرد.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment