بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یووسف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیستی گۆڕان به لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌كه‌ی وت: "ئه‌وه ئێوه‌ن ده‌توانن گۆڕانكاری راستەقینه له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا به‌دی بهێنن".
ناوبراو وتیشی: گۆڕان به پشتیوانیی لایه‌نگران و ده‌نگده‌ره‌كانی، توانیویه‌تی له ئێستادا به‌پێی هه‌موو ئه‌و راپرسییانه‌ی ئه‌نجام دراون ببێته هێزی یه‌كه‌می هه‌رێمی كوردستان.
سه‌رۆكی لیستی گۆڕان به به‌شداربوانی ئاهه‌نگه‌كه‌ی وت، من خراپترین كاندیدی گۆڕانم و هه‌موو ئه‌وانی دیكه له‌من ئازاتر و بوێرترن، هه‌ربۆیه داواتان لێ ده‌كه‌م سه‌رله‌به‌یانی رۆژی (12/5) به‌ره‌و سندووقه‌كانی ده‌نگدان به‌ڕێ بكه‌ون و ده‌نگ بده‌ن به كاندیده ئازا و بوێره‌كانی گۆڕان له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان.
یووسف محەمەد وتیشی: به‌شداری نه‌كردن له ده‌نگدان هیچ له دۆخی هه‌رێمی كوردستان ناگۆڕێت و سه‌نگ و قورسایی كورد له به‌غدا ناگۆڕێت، ئه‌وه‌ی ده‌بێته هۆی هێنانه‌كایه‌ی گۆڕانكاری و گۆڕینی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته سته‌مكاره‌ی هه‌رێمی كوردستان و گۆڕینی ئه‌م نوێنه‌رایه‌تی كردنی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا، ته‌نها ده‌نگه‌كانی ئێوه‌یه، به ده‌نگه‌كانتان ئه‌توانن سزای گه‌نده‌ڵكاران بده‌ن، ده‌توانن سزای ئه‌وانه بده‌ن سامانی بن زه‌وی و ژێر زه‌ویی هه‌رێمی كوردستانیان تاڵان كردوه، به ده‌نگه‌كانتان ئه‌توانن شكۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بگێڕنه‌وه، ئێوه هێزی گۆڕانكاریی ڕاسته‌قینه‌ن.
سەرچاوە: سبەی
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment