به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه له پارێزگای ئه‌زمیر له حاڵێکدا ڕۆژی شه‌ممه‌ی حه‌فته‌ی داهاتوو 28ی ئهیپڕیڵی 2018 به به‌شداریی ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رکۆمار و بیناڵی ییڵدرم سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیا به‌ڕێوه ده‌چێت که به پێی زانیارییه وه‌ده‌ست هاتوووهکان به‌ڕێوه‌رایه‌تی ژماره‌یێک له نه‌خۆشخانه ده‌وڵه‌تییه‌کانی تورکیا له ئه‌زمیر به‌شداریی فه‌رمانبه‌رانی نه‌خۆشخانه له کۆنگره‌ی ئاک پارتی ئیلزامی کردوووه و هه‌ڕه‌شه‌یان کردوووه که به‌شداری نه‌کردن له‌و کۆنگره‌یه له دۆسیهیاندا تۆمار ده‌کرێت.
فه‌رمانبه‌رێکی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌وڵه‌تیی ئه‌زمیر له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ئۆرنهسلی تورکیا ڕایگهیاندوووه: هه‌ندێ له فه‌رمانبه‌ران ده‌یانه‌وێت به‌شداری ئه‌و کۆنگره نه‌بن که ئه‌و بابه‌ته به‌ره‌وڕووی دژایه‌تی توندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نه‌خۆشخانه‌که بۆته‌وه. به‌شداریی په‌ره‌ستارانیش له‌و کۆنگره‌یه ئیلزامییه.
ئایدین شه‌نگول، سه‌رۆکی پێکهاته‌کانی پارتی داد و گه‌شه له ئه‌زمیر له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕایگهیاندوووه: چاوه‌ڕوان ده‌که‌ین 70 تا 80 هه‌زار که‌س به‌شداری ئه‌و کۆنگره‌یه بن.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی ئۆرنسه‌ل
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment