حەشدی شەعبی: هه‌ر هێرشێک بكرێته‌ سه‌ر شنگال ئاماده‌ین به‌رگری بکەین

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- فەرماندەى هێزەکانی حەشدی شەعبی لە شنگال رایگەیاند، هه‌ر هێرشێک بكرێته‌ سه‌ر شنگال ئاماده‌ن به‌رگری بكه‌ن و ڕووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه، دەشڵێت، تورکیا بە بیانووی شەڕ دژی پەکەکە دەیانەوێت شنگال داگیر بکەن. ​

کوردپرێس:

مه‌حموود ئه‌عره‌جی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی لە شنگال رایگەیاند، پێویسته‌ حكوومه‌ت سه‌روه‌ریی خاكی عێراق مسۆگه‌ر بكات و رێگری بکات له‌ ده‌ستێوه‌ردانی ده‌ره‌كی بە تایبەتی دەستێوەردانەکانی توركیا.

ناوبراو باسی لەوەش کردووە، تورکیا به ‌بیانوی شه‌ڕ دژی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەکەکە) هه‌وڵده‌دات شنگال داگیر بكات.

ئاماژەی بەوەش کردووە، ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی توركیا یه‌كه‌مجار نییه‌ و پێشتر چه‌ندین پێشێلكاری دیكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌روه‌ریی خاكی عێراق ئه‌نجام داوه‌، خه‌ڵكی ‌شنگالیش له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر پیلانێک كه‌ به‌ ئامانجی داگیركردن بێت له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رگری له‌ خاكه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و روبه‌ڕوی ئه‌و وڵاته‌ ده‌بنه‌وه.

ئەوەش لەکاتێکدایە، لە رۆژی ١٠ی مانگی رابردوودا، وەزارەتی بەرگری تورکیا، یەکەم رۆژی دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگی هەڵۆی ٢ی لە چیای گارە لە هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە تیایدا فڕۆکەی جەنگی و هەلیکۆپتەر و هێزێکی سەربازی، کە پێکهاتبوو و دوو هەزار و ٢٠٠ سەرباز بەشدارییان تێداکرد و دوای چوار رۆژ کۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنەکەی راگەیاند.

پێشتریش، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاندبوو، "شەوێک بە بێدەنگی دێینە شنگال."

News Code 1344

Your Comment

You are replying to: .
captcha