بەپێی هەواڵی کوردپرێس ماڵپەڕی گفتوگۆی ڕافدینی عێراق ڕاپرسییێکی لە سەر هەڵبژاردنی پەڕلەمانی ئەو وڵاتە کردووە و بەگوێرەی ئەنجامی ڕاپرسییەکە هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی سەرۆکوەزیرانی ئێستای عێراق زیاترین کورسی وەدەست دەهێنێت.
ئەنجامی ڕاپرسییەکە و ژمارەی کورسییەکان بەم شێوازە پێشبینی کراوە:
هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتی حەیدەر عەبادی: 50 کورسی
هاوپەیمانیی فەتح بە سەرۆکایەتیی هادی عامەری: 40 کورسی
هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نووری مالیکی: 28 کورسی
هاوپەیمانیی وەتەنییە بە سەرۆکایەتیی ئەیاد عەلاوی: 28 کورسی
ڕەوتی حیکمە بە سەرۆکایەتیی عەمار حەکیم: 20 کورسی
حیزبی "الحل" بە سەرۆکایەتیی جەمال کەربولی: 13 کورسی
هاوپەیمانیی قەرار بە سەرۆکایەتیی ئوسامە نوجەیفی: 10 کورسی
ژمارەی کورسییەکانی کورد:
پارتی دیموکراتی کوردستان: 24 کورسی
هاوپەیمانیی گۆڕان، کۆمەڵ و هاوپەیمانی بۆ دادپەروەری و دیموکراسی: 18 کورسی
یەکێتیی نێشتمانیی کوردستان: 15 کورسی
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان: 4 کورسی
بەگوێرەی ڕاپرسییەکە ژمارەی کورسییەکانی کورد لە پەڕلەمانی عێراق لە 62 کورسییەوە بۆ 56 تا 60 مورسی دادەبەزێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment