کوردپرێس- ئەو پارتانەی کە لە پارێزگای نەینەوا وەک پارتی سیاسی کوردی ئێزدی بەشداریی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دەکەن ، بریتن لە پارتەکانی:
بزووتنەوەی ئێزدی لە پێناو چاکسازی و پێشکەوتن
پارتی پێشکەوتنی ئێزدی
پارتی ئێزیدی دیموکراتی
پارتی ئازادی و دیموکراتی ئێزدی
وێڕای ئەمەش لەنێو لیستە کوردستانییەکان وەک پارتی دیموکراتی کوردستان ، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ، چەندین کەسایەتیی کوردی ئێزدی خۆیان کاندید کردووە.
پارێزگای نەینەوا لە پەرلەمانی عێراقدا ، 31 کورسیی گشتی و 3 کورسیی کۆتا هەیە ، کە بۆ هەریەک لە پێکهاتەکانی کوردی ئێزدی ، شەبەک و کریستیان تەرخان کراون.
بەهۆی هێرش و پەلامارەکانی داعش بۆ ناوچەکانیان لە ساڵی 2014 ، زۆربەی کوردانی ئێزدی ئەوانەی نەکەوتنە ژێر دەستی داعش ، ئاوارەبوون. بەهۆی وێرانبوونی ناوچەکانیان و ناسەقامگیری و بوونی چەکدارانی حەشدی شەعبی ، تاوەکو ئێستا زۆربەی کوردانی ئێزدی نەگەڕاونەتەوە ناوچەکانیان.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment