درێژەی هەناردنی یارمەتی بۆ عەفرین لە لایەن خەڵکی سلێمانییەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یەکێک لە ئەندامانی كەمپینی كۆكردنەوەی كۆمەک بۆ لێقەوماوانی عەفرین، ڕایگەیاند هەناردنی یارمەتی بۆ عەفرین لە لایەن خەڵکی سلێمانییەوە درێژەی هەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەلا نادر، یەكێک لە ئەندامانی ئەو كەمپینە دەڵێت: پاش هێرشی گرووپە جیهادییەکان و تورکیا بۆ سەر عەفرین هەناردنی یارمەتی بۆ ئاوارە بووانی ئەو شارە لە لایەن خەڵکی سلێمانییەوە درێژەی هەیە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد، هاوڵاتیانی عەفرین بەهۆی خراپی ژیانیان ڕووبەڕووی كارەساتی مرۆیی و جینۆساید بوونەتەوە.

مەلا نادر وتیشی دواهەمین وجبەی ئەو یارمەتییانە ڕادەستی مانگی سووری ناوچە کورد نشینەکانی سووریا کراوە.

هەروەها مەلا نادر ڕاشیگەیاند: ئەو یارمەتییانە بریتین لە دراو، ئاوی خواردنەوە، خۆراک و کەلوپەلی پێویست بۆ خەڵکی عەفرین.

سەرچاوە: خەندان

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13407

Your Comment

You are replying to: .
captcha