بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساماڵ عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێم رایگەیاند بڕیارە لە ئایندەیێكی نزیكدا شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەغدا بكات، بۆ یەكلایی كردنەوەی پرسی چەند مەرزێک كە كەوتوونەتە سنوری پارێزگای سلیمانی كە پێشتر جووڵەی بازرگانیان تییادا بووە ئێستا بەرووی هاوڵاتیاندا داخراون".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كرد لە ماوەكانی رابردوودا كۆبوونەوەیێكمان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری رەگەزنامەی سلێمانی ئەنجام دا و بڕیاردرا كە شاندێک لە پارێزگای سلێمانیەوە سەردانی بە غدا بكات.
ساماڵ عەبدولرەحمان وتیشی بەهۆی دەسپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان و سەفەركردنی پارێزگاری سلیمانی سەردانەكە ئەنجام نەدراوە، هەركات پارێزگار گەڕایەوە سەردانەكە رێكدەخرێت.
سەرچاوە: خەندان
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment