بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوەیێکی دادگای عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕۆژنامەی «الحیات»دا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی 2018ی زاینییەوە تا ئێستا دادگاکانی شاری بەغدا 97 ژنیان بە تۆمەتی ئەندامێتی لە گرووپی تیرۆریستیی داعش بە لەسێدارەدان مەحکووم کردووە و 185 ژنی دیکەشیان بە تۆمەتی لەو شێوە بە زیندان مەحکووم کردووە.
ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند 15 ژنی دیکە کە تۆمەتی ئەندامەتی داعش خراوەتە پاڵیان بە سێ ساڵ زیندان و ژنێکی دیکە بە یەک ساڵ زیندان مەحکووم کراون و زۆرینەی ئەو ژنانە خەڵکی وڵاتانی بیانی بە تایبەت تورکیا و وڵاتانی ئاسیای و کۆمارە سەربەخۆکانی یەکێتیی سۆڤیەتی کۆنن.
شایانی باسە دادگای سزادانی پارێزگای نەینەوا لە باکووری ڕۆژئاوای عێراق ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاند: لە سەرەتای ئازادسازی ئەو پارێزگایە تاکوو ئەم مانگە حوکمی بۆ 815 کەس دەرکردووە کە 212 کەسیان بە تۆمەتی تیرۆریزم لەسێدارە دراون.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment