به‌ 100 هه‌زار واژۆ ده‌بمه‌ کاندیدای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری/ گرینگترین بابه‌ت ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه

به‌شی تورکیا- مێڕاڵ ئاکشنه‌ر، سه‌رۆکی IP پارتی تورکیا له‌ باره‌ی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن نیگه‌رای ده‌ربڕی و ڕای‌گه‌یاند به‌ 100 هه‌زار واژۆ ده‌بێته‌ کاندیدای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مێڕاڵ ئاکشنه‌ر، سه‌رۆکی IP پارتی تورکیا له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ یه‌کلایی بوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا وتی: ئێمه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ئاماده‌ین. له‌ تورکیا سیسته‌مێک هه‌یه‌ که‌ ئه‌وه‌ له‌ لایه‌ن شه‌ریکی بچووک (ئاماژه‌ به‌ ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی) پێشنیاری داوه‌ و شه‌ریکی گه‌وره‌ (ئاماژه‌ به‌ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان) ئه‌نجامی ده‌دات. پێش له‌ هه‌ر شتێک وڵامی ئه‌و پرسیاره‌ ده‌ده‌مه‌وه‌ که‌ پرسیارم لێکراوه‌: ئایا IP پارت له‌ هه‌ڵبژادن ده‌بێت. IP پارت ئاماده‌ترین حیزبه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن. ئه‌و تابلۆیه‌ی که‌ له‌ یه‌که‌مین کۆنگره‌ی IP پارتی تورکیا له‌ 1ی ئه‌یپڕیڵ نمایش درا ئه‌وه‌ی ده‌رخست که‌ گرینگترین حیزبی جێگره‌وه‌ بۆ ده‌سه‌ڵاتی تورکیا IP پارته‌. براکانمان ترساون، ئاگام له‌ ترسه‌که‌یان بوو به‌ڵام بیر نه‌ده‌کرده‌وه‌ تا ئه‌م ڕاده‌یه‌ بترسن. ڕه‌نگه‌ شه‌ریکی بچووک نه‌زانێت به‌ڵام ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌ به‌ باشی ده‌زانێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: کاندیدای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماریم. ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ له‌ هیچ ڕوانگه‌یێکه‌وه‌ کێشه‌ی بۆ ئێمه‌ نییه‌. له‌ ئێستادا هه‌وڵه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ست‌پێده‌که‌ین. گرینگترین پرسێک که‌ ده‌بێ ئاوڕی لێبدرێته‌وه‌ ئاسایش و ئه‌منییه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌. به‌رنامه‌ی ئێمه‌ له‌ ئه‌مڕۆوه‌ له‌ ئه‌سته‌نبۆڵ ده‌ست‌پێده‌کات. به‌ 100 هه‌زار واژۆ کاندیدای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری ده‌بم. هه‌ر یاسایێک که‌ په‌سه‌ند ده‌که‌ن، بیکه‌ن. به‌ "سیمسارانی سیاسی" ئه‌وه‌ ده‌ڵێم: ترستان هیچ سوودێکی نییه‌.

سه‌رچاوه‌: هه‌واڵده‌ریی دۆغان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13388

Your Comment

You are replying to: .
captcha