پێویسته‌ خۆمان ئاماده ‌بكه‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ ڕایده‌گه‌یێنێت: هه‌ریه‌ک له ‌ئاوازێک بخوێنێت ناتوانین ده‌ستكه‌وتی‌ گه‌وره‌ به‌دی بهێنین جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌ پێویسته‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حاكم قادر حه‌مه‌جان سه‌رپه‌رشتیاری ڕێكخستنه‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵی یه‌كێتیی دەڵێت: داوا له‌لایه‌نه‌ به‌شداربووه‌كانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ین، به‌هه‌ماهه‌نگی بانگه‌شه‌یێكی دروست و مۆدێرنانه‌ له ‌چوارچێوه‌ی یاسا و ڕێنماییه‌كانی كۆمسیۆن دوور له‌ هه‌موو ناوزڕاندن و بوختان به‌خشینه‌وه‌یێک به‌ڕێوه ‌ببه‌ن.

ناوبراو وتیشی: "پێویسته‌ نموونه‌یێكی جوان بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و جیهان پێشكه‌ش بكه‌ین كه‌ گه‌لی ئێمه‌ گه‌لێكی ئازادیخوازه ‌و باوه‌ڕی به ‌دیموكراسی و ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات هه‌یه‌".

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یه‌كێتیی جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كڕیزیی و پاراستنی په‌یوه‌ندیی نێوان لایه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێت: "باوه‌ڕمان وایه‌ ئه‌گه‌ر گه‌له‌كه‌مان یه‌كڕیز بێت، پێكه‌وه‌ ده‌توانین ده‌ستكه‌وتی باشتر و گه‌وره‌تر بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به‌ده‌ست بهێنین، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه‌ هه‌ریەک له ‌ئاوازێک بخوێنێت ناتوانین ئه‌و ده‌ستكه‌وته‌ گه‌وره‌یه‌ به‌دی بهێنین و ئێستاش دوو ئه‌ركمان له‌سه‌رشانه‌ ئه‌وانیش پاراستنی خاک و نه‌ته‌وه‌یه‌".

حاكم قادر حه‌مه‌جان ئاشكراشی ده‌كات له ‌پێناو پاراستنی ته‌واوی ده‌ستكه‌وته‌كانمان پێویسته‌ خۆمان ئاماده‌ بكه‌ین بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێک رووبه‌رووی هه‌رێمی كوردستان ببێته‌وه‌، له ‌چوارچێوه‌ی ستراتیژێكی نیشتمانیی كار بۆ ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ بكه‌ین.

سەرچاوە: SNN

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13369

Your Comment

You are replying to: .
captcha