به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 18-4-2018، پارته‌كان به چاودێریی نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق (یونامی) و به ئاماده بوونی نوێنه‌رانی سه‌رجه‌م لیست و قه‌واره و هێزه سیاسییه‌کانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له هۆڵی سه‌عد عه‌بدوڵڵا (په‌یمانی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن)یان واژۆ کرد.
یونامی له زۆربه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا به مه‌به‌ستی چاودێری کردنی بانگه‌شه و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له نێوان لیست و قه‌واره و هێزه سیاسییه‌کانی به‌شدار له هه‌ڵبژاردن په‌یمانی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن واژۆ ده‌کات و ئامانجیشی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد به بێ هیچ پێشێلکارییێک به‌ڕێوه بچێت، هاوکات هیچ لایه‌نێک ته‌شهیر به لایه‌نی به‌رامبه‌ری نه‌کا و ناوزڕاندن ڕوو نه‌دات.
یان کۆبیش، نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق (یونامی) له ڕێوڕه‌سمه‌که‌دا کۆنگره‌یێکی رۆژنامه‌ڤانی ساز کرد و ڕای‌گه‌یاند: "په‌یماننامه‌که 25 خاڵ له خۆی ده‌گرێت. خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئێوه له ڕێوڕه‌سمی واژۆ کردنی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردن به‌شدارم، زۆر سوپاستان ده‌که‌م و زۆر دڵخۆشم که ده‌بینم چه‌ندین پارت و لایه‌نی سیاسی ئاماده‌ی واژۆ کردنی ئه‌و په‌یماننامه‌یه‌ن، ئه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆش نه‌یانتوانیوه به‌شدار بن داوایان لێده‌که‌ین له ڕۆژانی دیکه‌دا بتوانن ئه‌و په‌یماننامه‌یه واژۆ بکه‌ن، پیرۆزباییش له برا ئێزدییه‌کان ده‌که‌ین که ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ی جه‌ژنی سه‌ری ساڵی ئێزدییه‌کان نه‌یانتوانیوه له‌و رێوڕه‌سمه‌دا ئاماده بن، هیوادارین ئه‌وانیش له ڕۆژانی داهاتوودا ئاماده ببن".
نێرده‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوووه‌کان له عێراق هیوای خواست ئه‌و په‌یماننامه‌یه له داهاتوودا ببێته بنه‌مایێک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان به شێوه‌یێکی پاک و بێگه‌رد و دوور له گرژی به‌ڕێوه بچێت و دڵنیاییشی دا که ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌بێته به‌دیهێنانی داهاتوویێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی پڕشه‌نگدار.
هه‌روه‌ها ڕاشی‌گه‌یاند: "ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نیا له هه‌رێمی کوردستان نییه به‌ڵکوو له هه‌موو عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، له‌وانه‌یه له هه‌ندێک شوێندا له بارودۆخێکی زۆر خراپ‌دا به‌ڕێوه بچێت، هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێت سوپاسگوزاری هه‌موو ئه‌وانه بکه‌م که قوربانیان دا بۆ ئه‌وه‌ی داعشی تیرۆریست له نێو ببه‌ن به تایبه‌تی پێشمه‌رگه ئازاکان، ئه‌وان قوربانییێکی زۆریان دا بۆ له نێو بردنی داعش".
یان کۆبیش ئاما‌ژه‌ی به‌وه‌ش کرد که ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه له‌سه‌ر چه‌ندین ئاستدا زۆر گرنگن به تایبه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه باشه‌کان ببینرێن و په‌ره‌یان پێبدرێت، هه‌روه‌ها لایه‌نه خراپه‌کان ئه‌گه‌ر هه‌بوون و بینران چاک بکرێن بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌موو لایێکه‌وه زاڵ بوون به سه‌ر داعشدا به‌رده‌وام بێت.
ناوبراو گوتیشی: "بێگومان هه‌موو لایه‌نه‌کان به‌شدار ده‌بن له کێبڕکێکه‌دا، هه‌ریه‌که و هه‌وڵی سه‌رکه‌وتن ده‌دات، ئه‌وه شتێکه هه‌موومان لێی تێده‌گه‌ین، زۆر دڵخۆشیشم که ده‌بینم هه‌موو پارته سیاسییه‌کان ئاماده‌ن و پابه‌ندن به واژۆ کردنی په‌یماننامه‌یێک بۆ ئه‌وه‌ی پاک و بێگه‌ردی هه‌ڵبژاردن بپارێزن، ئه‌و لایه‌نانه‌شی که واژۆیان کردوووه پیشانی ده‌ده‌ن که پابه‌ندن به ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد".
به‌ڕێوه چوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی قسه‌کانی یان کۆبیش بوو و گوتی: "به دڵنیاییه‌وه ده‌سه‌ڵاتدارن هه‌م له عێراق و هه‌م له هه‌رێمی کوردستان به‌رپرسیارێتیی ئه‌وه‌یان له‌سه‌ر ده‌بێت سه‌لامه‌تی هه‌موو لایه‌نه‌کان بپارێزن، هه‌موو که‌سێک ده‌بێت به ئازادانه و سه‌ربه‌خۆیانه بیروڕای خۆیان ده‌رببڕن، لایه‌نی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌کان دڵنیایان کردینه‌وه له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌کان به یه‌ک چاو سه‌یر ده‌کرێن و ده‌پارێزرێن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد به‌ڕێوه بچێت".
بڕیاره هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 2018.05.12 به‌ڕێوه بچێت و له کۆی 329 کورسی په‌رله‌مان هه‌رێمی کوردستان 46 کورسی به‌رکه‌وتوون. 25 قه‌واره له هه‌رێمی کوردستان به‌شدارن و 19 له‌وان حیزبن، چواریان هاوپه‌یمانێتین و دوویان پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆن. بۆ مه‌راسیمه‌که‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رجه‌میان بانگهێشت کرابوون به‌ڵام به‌شێکیان له به‌غدا په‌یمانه‌که‌یان واژۆ کردوووه بۆیه ئه‌مڕۆ ئاماده نه‌بوون، له پارته‌کانی کوردستانیش ته‌نیا لیستی نه‌وه‌ی نوێ به سه‌رۆکایه‌تیی شاسوار عه‌بدولواحید ئاماده نه‌بوو.
ئه‌و لایه‌نه کوردستانییانه‌ی په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فی هه‌ڵبژاردنیان واژۆ کرد بریتین له:
* کۆمه‌ڵی ئیسلامیی کوردستان
* ئه‌نجومه‌نی گه‌لی کلدانی و سریانی ئاشووری
* یه‌کێتیی به‌یت نه‌هره‌ین
* بزووتنه‌وه‌ی گردبوونه‌وه‌ی سریانی
* به‌ره‌ی تورکمانی
* هاوپه‌یمانی کلدانی
* بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان
* هاوپه‌یمانی رافیده‌ین
* هاوپه‌یمانی بۆ دیموکراسی و دادپه‌روه‌ری
* ڕۆڵه‌کانی میزۆپۆتامیا
* ڕۆڵه‌کانی نه‌هره‌ین
* یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان
* پارتی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
* یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان
* پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment