په‌رله‌مانى عێراق حکوومه‌ت پابه‌ند ده‌کات رێکاره‌کانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بکات

بەشی عێراق  هەرێمی کوردستان- په‌رله‌مانى عێراق بڕیاری دا حکوومه‌ت پابه‌ند بکات رێکاره‌کانى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ ته‌واو بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فه‌رمانگه‌ى میدیا له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێکدا ده‌ڵێت، له‌ کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌مشه‌وى په‌رله‌مانى عێراقدا به‌کۆى ده‌نگ بڕیار درا حکوومه‌ت پابه‌ند بکرێت به‌ ته‌واو کردنى ڕێکاره‌کانى به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌.

بڕیاره‌که‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌ سى و سێیه‌مین ساڵیادى کیمیابارانى هه‌ڵه‌بجه‌دایه‌ و و به‌پێى ئه‌و بڕیاره‌ ده‌بێت حکوومه‌ت چى پێویسته‌ بۆ به‌پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ بیکات.

له‌ساڵى 2018 حکوومه‌تى هه‌رێمى کوردستان بڕیارى به‌ پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه‌ى وه‌ک چواره‌مین پارێزگاى هه‌رێمى کوردستان و پارێزگاى 19یه‌مى عێراق خسته‌ بوارى جێبه‌جێ کردنه‌وه‌ تا ئێستا حکوومه‌تى عێراق ئه‌م بڕیاره‌ى جێبه‌جێ نه‌کردووه‌ و وه‌ک پارێزگاى 19 عێراق مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ڵه‌بجه‌ ناکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1336

Your Comment

You are replying to: .
captcha