وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گەیشتە نیۆیۆرک

به‌شی ئێران/ کوردی- محه‌مه‌د جواد زه‌ریف ئەمڕۆ چوارشەمە 18ی نیسان له‌گه‌ڵ شاندێکی یاوه‌ری بە سەردانێک گەیشتە نیۆیۆرک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ته‌له‌فزیۆنیی فه‌رمیی ئێران (که‌ناڵی هه‌واڵ) ڕای‌گه‌یاند: محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران به‌ مه‌به‌ستی به‌شداری کردن له‌ کۆبوونه‌وه‌ی ئاشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتوووه‌کان له‌ نیۆیۆرک سه‌ردانی ئه‌مه‌ریکا کردووە.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ڕاگه‌یێندراو بڕیاره‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ ئه‌نجومه‌نی پێوه‌ندیی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکاش وتارێک پێشکه‌ش بکات.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13355

Your Comment

You are replying to: .
captcha