بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حەسەن رۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییێکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا و لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا دۆخی سووریا و پەیوەندییە دووقۆڵییەکانیان تاوتوێ کردووە.
رۆحانی و ئهردۆغان جەختیان لە گرنگیی درێژەدان بە ههوڵه هاوبهشهكانی هەریەک لە تورکیا، ئێران و ڕووسیا لە چوارچێوەی دانووستانەکانی ئاستانەدا کردووەتەوە لە پێناو دۆزینهوهی چارهسهری سیاسیی یهكجارهكی و پاراستنی یهكپارچهیی خاكی سووریا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوولا خۆشحاڵییان دەربڕیوە لەبەرامبەر بەهێزبوونی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان تورکیا و ئێران.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment