پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆکی هەرێم و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم بە بۆنەی کۆچی دواییی کەمال مەزهەرەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- پاش پشتڕاست بوونەوەی کۆچی دواییی کەمال مەزهەر مێژوونووسی ناوداری کورد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکوومەتی هەرێم لە دوو پەیامی جیاجیادا سەرەخۆشیی خۆیان ڕاگەیاند.

کوردپرێس:

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشیی ئاراستەی بنەماڵەی د. کەمال مەزهەر کرد و دەڵێت "هەموو ژیانی بۆ تۆمارکردن و راستکردنەوەی زانستییانەی مێژووی گەلەکەی تەرخانکرد".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوە کردووە، د. کەمال مەزهەر، مێژوونووسی کورد لەڕێگەی تۆمارکردن و راستکردنەوەی زانستییانەی مێژووی گەلەکەیەوە "خزمەتێکی مەزنی بە نەتەوە و نیشتمانەکەی کرد و گەنجینەیێکی بەنرخی بۆ بەجێهێشتین".

لای خۆیەوە مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دواییی کەمال مەزهەر، مێژوونووسی ناسراوی کورد؛ پەیامێکی سەرەخۆشیی بڵاوکردەوە و رایگەیاند ناوبراو "لەڕێگەی بەرهەمەکانیەوە، خزمەتێکی زۆری بواری مێژووی کوردستان و کتێبخانەی کوردی کردووە".

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی ئاداری 2021 د. کەمال مەزهەر، نووسەر و مێژوونووسی کورد لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی ئەڵمانیا کۆچی دواییکرد.

کەمال مەزھەر ئەحمەد، لە ساڵی 1937 لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکووک لەدایکبووە، ساڵی 1959 لە زانکۆی بەغدا کارناسیی بەشی مێژووی وەرگرت و چووە بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.

لە ساڵی 1969 لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسیی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە. لە ساڵی 1981 بووەتە مامۆستای مێژوو.

News Code 1334

Your Comment

You are replying to: .
captcha