کوردپرێس:
تەلەڤزیۆنی ئێن ئاڕ تی لە زاری هەندرێن جەمال سووران خوشکەزای کەمال مەزهەر هەواڵی کۆچی دواییەکەی پشتڕاست کردەوە و دەڵێت "بە داخێکی زۆر گرانەوە، بە دڵێکی پڕ ئازارەوە هەواڵی مەرگی پرۆفیسۆری مەزن، (د. کەمال مەزهەر)تان پێ رادەگەیێنین، کە پاش نەخۆشییەکی درێژخایەن ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری (بۆن)ی ئەڵمانیا گیانی لەدەستدا."
کەمال مەزھەر ئەحمەد؛ لە ساڵی ١٩٣٧ لە گوندی ئاغجەلەری سەر بە شاری کەرکوک لەدایکبووە، ساڵی ١٩٥٩ لە زانکۆی بەغدا کارناسی بەشی مێژووی وەرگرت و چوو بۆ یەکێتیی سۆڤیەت.
لە ساڵی ١٩٦٩ لە ئەنستیتۆتی رۆژھەڵاتناسی ئەکادیمیای زانستەکانی سۆڤیەت دکتۆرای زانستەکانی وەرگرتووە، لە ساڵی ١٩٨١ بووەتە مامۆستای مێژوو.
کەمال مەزھەر ئەحمەد لە زانکۆی بەغدا لە ئینیستیتیوتی گەلانی رۆژھەڵاتی نزیک و ناوین لە باکور، ئینیستیتیوتی باڵای لێکۆڵینەوەکانی نەتەوەیی و سۆسیالیستیی زانکۆی موستەنسەرییە و ئینیستیتیوتی لێکۆڵینەوەکانی عەرەبی وانەی وتووەتەوە.
کەمال مەزھەر ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کورد و ئینیستیتیوتی کوردیش بوو لە پاریس.
Your Comment