به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی کوردستان‌ناسی له بانگه‌وازێکدا داوای له توێژه‌ران کردوووه له سه‌ر شه‌ش ته‌وه‌ری دیاری کراو پڕۆژه‌کانیان بۆ ئه‌و ناوه‌نده بنێرن.
تەوەری پڕۆژەکان بریتین له: مێژووی کورد و کوردستان (مێژووی فه‌رهه‌نگی، مێژووی زاره‌کی، مێژووی سیاسی، مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی، مێژووی ئابووری، مێژووی ئایین و مێژوو و هونه‌ر و... ) جوگرافیای کورد و کوردستان، په‌یوه‌ندییه‌کانی نێوان فه‌رهه‌نگیی کورد و دیکه‌ی وڵاتان، ژن و مێژوو فه‌رهه‌نگی کوردستان، مرۆڤ‌ناسی، فه‌رهه‌نگی گشتی .
شیاوی ئاماژه‌یه؛ هۆگران ده‌توانن پڕۆژه‌کانیان به ناونیشانی ئه‌لکترۆنیکی kurdhistory@uok.ac.ir یان ناونیشانی زانکۆی کوردستان، سه‌نته‌ری توێژینه‌وه‌ی کوردستان‌ناسی (گرووپی توێژینه‌وه‌یی مێژوو و فه‌رهه‌نگی کوردستان) بنێرن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment