بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لێژنەی دستپاکیی عێراق (النزاهە) پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاند لە چوارچێوەی هەوڵەکانی خۆیاندا بۆ بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی گەڕاندنەوە، بەرپرسانی ئەردەنی توانییان "زیا حەبیب فارس خیون" بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق دەستگیر بکەن.
ئەو لێژنەیە لە بەیاننامەکەیدا جەختی کردەوە کە چوار دۆسیەی گەڕانەوەی بەڕێوەبەری گشتیی پێشووی گەورەترین بانکی عێراق واتا الرافدین-یان بۆ بەرپرسانی دادی ئەردەن ناردووە. پێش لەوەش دادگای عێراق بە دەر کردنی سێ حوکم 12 ساڵ زیندانی بەسەر "زیا حەبیب فارس خیون"دا سەپاندووە.
سەرچاوە: «السومریە نیوز»
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment