ناتۆ خوازیاری درێژەی گفتوگۆکان لەگەێ ڕووسیایە/ سپاسی تورکیا دەکەین بەبۆنەی پەیامەکەیەوە لە بارەی ئۆپەراسیۆنی دژی سووریا

بەشی تورکیا- سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ لە وتەکانیدا ڕێزی لە پەیامەکەی تورکیا بەبۆنەی هێرش کردنە سەر سووریا گرت و ڕایگەیاند: ناتۆ خوازیاری درێژەی گفتوگۆکان لەگەێ ڕووسیایە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌ دوای كۆبوونه‌وه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولوود چاوش ئۆغڵو و سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ كۆنگره‌یێكی رۆژنامه‌وانیی هاوبه‌شیان سازكرد.

یانس ستولتنبێرگ باسی له‌وه‌كرد كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی بابه‌ته‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و دۆخی سووریایان كردووه‌ و مه‌وولود چاوش ئۆغڵو سه‌باره‌ت به‌ ئۆپه‌راسیۆنی لقی زه‌یتون زانیاریی پێدا.

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ توركیا ئەندامێکی بە نرخ و گرنگی ناتۆیه‌ و رایگەیاند "هیچ یه‌كێک له‌ هاوپه‌یمانه‌كان هێنده‌ی توركیایان به‌ده‌ست تیرۆره‌وه‌ نه‌چه‌شتووه‌. بوونی ناتۆ لێره‌، بۆ پشتیوانی كردنه‌ له‌ توركیا".

سکرتێری گشتیی ناتۆ باسی له‌وه‌كرد كه‌ ناتۆ له‌ رێگه‌ی توانای سه‌ربازیی جۆراوجۆره‌وه‌ بوونی له‌ توركیا هه‌یه‌ و گوتی: "لێره‌ بوونی سه‌ربازیی ده‌ریایی و ئاسمانییمان زۆرتره‌، مه‌شقی زۆرتر ئه‌نجام ده‌ده‌ین. فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌خت و چاودێریی و سیستمی به‌رگرییمان هه‌یه‌. له‌سه‌ر سنووری سووریا سیستمی به‌رگریی ئیسپانی و ئیتاڵی بوونی هه‌یه‌".

سکرتێری گشتیی ناتۆ، یانس ستولتنبێرگ تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كه‌ له‌ قۆنیا فڕۆكه‌ی ئاگاداركردنه‌وه‌ی پێشوه‌ه‌خت و چاودێری بوونیان هه‌یه‌ و له‌وێوه‌ پشتیوانیی له‌ هاوپه‌یمانییەتی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش كراوه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد ناتۆ هاوكاریی دارایی پێشكه‌ش به‌ ژێرخانی سه‌ربازیی توركیا كردووه‌.

سەرچاوە: ڕۆژنامەی جمهووریەت

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13310

Your Comment

You are replying to: .
captcha