به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، تورکیا که ئێستا هاوپه‌یمانی نزیکی ڕووسیایه هۆکارێکی سه‌ره‌کیی شه‌ڕ بۆ سه‌ر سووریا به به‌ره‌نگاری له‌گه‌ڵ هێزه کوردییه‌کان وه‌سف ده‌کات که به بۆچوونی ئه‌نقه‌ره نزیک له په‌که‌که‌ن و "تیرۆریست"ن. له لایێکی دیکه‌وه کورده‌کانی سووریا پێش له‌وه‌ی که له ساڵی 2014 و پاش هێرشی داعش بۆ سه‌ر کۆبانی ببنه هاوپه‌یمانی ئه‌مریکا هاوکارییێکی به‌ربڵاویان له‌گه‌ڵ ڕووسیا بوو.
کورده‌کانی سووریا یه‌که‌مین نووسینگه‌ی خۆیانیان له ده‌ره‌وه‌ی سووریا و له مۆسکۆ کرده‌وه و ڕووسیا هه‌میشه جه‌ختی له‌سه‌ر ئاماده بوونی کورده‌کان له کۆبوونه‌وه‌ی ژێنێڤ و سووچی له‌باره‌ی پرسی قه‌یرانی سووریا کردۆته‌وه به‌ڵام مۆسکۆ پێش له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کانتۆنی کوردنشینی عه‌فرین له باکووری سووریا هێزه‌کانی چاودێری خۆی له عه‌فرین برده ده‌ره‌وه و بچووکترین هه‌وڵێکی نه‌دا بۆ ڕێگری له هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر عه‌فرین.
که‌ناڵی هه‌واڵی ئه‌ی بی سی ئه‌مریکا له ڕاپۆرتێکدا باسی له قه‌یرانی سووریا و ئه‌کته‌رانی ئه‌و قه‌یرانه کردوووه و شه‌ڕی نێوان تورکیا و کورده‌کان به هۆکاری دۆخی قه‌یراناوی سووریا وه‌سف ده‌کات.
له‌و ڕاپۆرته‌دا ئاماژه کراوه که ئه‌گه‌ر ڕووسیا ده‌یویست ده‌یتوانی ڕێگری له پێکدادانی نێوان تورکیا و کورده‌کانی سووریا بکات به‌ڵام دووری گرت له ته‌داخول کردن له‌و بابه‌ته و تورکیا به بیانووی نزیک بوونی هێزه‌کانی کوردی سووریا و په‌که‌که له تورکیا به‌شێک له باکووری سووریای داگیر کرد.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment