لەمەودوا هیچ هەنگاوێک لە سووریا بەبێ توركیا نانرێت

به‌شی تورکیا- سەرۆك كۆماری توركیا رایگەیاند: لەمەودوای هیچ هەنگاوێک لە سوریا بەبێ بەشداری توركیا نانرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سه‌رکۆماری تورکیا له‌ شه‌شه‌مین کۆنگره‌ی پارتی داد و گه‌شه‌ له‌ ناوچه‌ی سکۆداری ئه‌سته‌نبۆڵ له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ قه‌یرانه‌که‌ی سووریا و رای‌گەیاند: لەمەودوای هیچ هەنگاوێک لە سوریا بەبێ بەشداری توركیا نانرێت. لە هێرشەكەی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا لە دژی كارگەی چەكی كیمیاییی سووریا بینیمان كە چارەسەری كێشەی سووریا بە رێوشوینی كاتی نابێت.

ئەردۆغان هەروەها وتوویه‌تی: "لەمەودوا هیچ هەنگاوێک بەبێ بەشداری توركیا لە سووریا ناهاوێژرێت."

بەرەبەیانی رۆژی شەممە 14ی ئەم مانگە، هەریەكە لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و فەڕەنسا و بەریتانیا هێرشی ئاسمانیان بۆ سەر بنكە كیمیاییەكانی رژێمی بەشار ئەسەد ئەنجام دا.

توركیا بە هاوكاری كردنی گرووپە توندڕەوەكانی وەک بەرەی نوسرەو ئەحرار شام و گرووپە چەكدارەكانی بەناو سووریای ئازاد دەست لە كاروباری ناوخۆی سووریا وەردەدات، هاوكات دوای دەست‌پێكردنی لەشكركێشی بۆ سەر عەفرینی سووریا دژی شەڕڤانانی یەپەگە و یەپەژە دەستوەردانەكانی لەو وڵاتە زیاتر بوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13291

Your Comment

You are replying to: .
captcha