بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەسیل نوجەیفی لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ژمارەیێک لە ئەندامانی حیزبی لەناوچووی بەعسی عێراق دوور لە چاوی بەرپرسانی کۆمیسیۆنی لێکۆڵینەوە، دزەیان کردۆتە ناو لیستی شیعەکان و ناوچە سوننە نشینەکانی نەینەوا و بەنیازن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی پەرلەمانیی عێراقدا بەشدار بن.
نوجەیفی زیادی کرد: ئەو ئەندامانەی حیزبی بەعس لە نەبوونی چاودێڕی و لێکۆڵینەوە لە لیستی هەڵبژاردنی شیعەکان بۆ بەشداری کردن لە هەڵبژاردنەکاندا هەلقۆستنەوەیان کردووە.
سەرچاوە: «الشرق الاوسط»
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment