ده‌بێ قۆناغی داهاتووی عێراق متمانه‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵک دروست بکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ڕه‌وتی "الحکمه‌ الوطنی" ده‌ڵێت: ده‌بێ قۆناغی داهاتووی عێراق قۆناغی دروست بوونی متمانه‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ له‌ ڕێگای خزمه‌تگوزاری به‌وانه‌وه‌ بێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌یید عه‌ممار حه‌کیم له‌ به‌یاننامه‌یێکدا نووسیی: ده‌بێ له‌ قۆناغی داهاتووی عێراقدا هه‌ندێک مه‌رجی تایبه‌ت بۆ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی ئه‌و وڵاته دیاری بکرێت له‌وان پێبه‌ندی به‌ جێبه‌جێ کردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریی ئاشکرا له‌ خشته‌یێکی زه‌مه‌نیی دیاری‌کراو و ئاراسته‌ کردنی ڕاپۆرتی ساڵانه‌ له‌باره‌ی ئه‌و کارانه‌ی که‌ ئه‌نجام دراوه‌.

ناوبراو ده‌شڵێت: ده‌بێ قۆناغی داهاتووی عێراق قۆناغی دروست بوونی متمانه‌ له‌ نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتییانی عێراق له‌ ڕێگای خزمه‌تگوزاری به‌وانه‌وه‌ بێت به دوور له‌ دروشم، پیلان و ڕیزبه‌ندیی سیاسی.

سه‌یید عه‌ممار حه‌کیم داوا له‌ سه‌رۆک وه‌زیرانی داهاتووی عێراق ده‌کات ڕوونکردنه‌وه‌ له‌باره‌ی به‌رنامه‌کانی بدات سه‌باره‌ت به‌ خزمه‌تگوزاری، ڕه‌خساندنی هه‌لی کار، په‌ره‌پێدانی ئابووری و یارمه‌تی به‌ پێشڕه‌وتی جووتیاری، پیشه‌یی، سه‌رمایه‌دانه‌ری و پشتیوانی له‌ که‌رتی تایبه‌ت و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌.

سه‌رچاوه‌: که‌ناڵی هه‌واڵی "الموقف العراقی"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13270

Your Comment

You are replying to: .
captcha