به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، محه‌مه‌د عه‌بد ڕه‌به له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرێس" ئاماژه‌ی دایه ئه‌وه‌ی که له هه‌رێمی کوردستان شه‌ش ئوردووگای ئاواره هه‌یه و وتی: پارته کوردستانییه‌کان کاریگه‌ری ده‌خه‌نه سه‌ر ده‌نگی ئاواره‌کان له هه‌رێمی کوردستان، بۆیه له‌و باره‌وه هه‌ندێ نیگه‌رانی هه‌یه.
ناوبراو وتیشی: ئاواره‌کانی هه‌ندێ له ناوچه‌کانی نه‌ینه‌وا ڕایانگه‌یاندوووه بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ئاماده‌ن و هه‌ندێکی‌تریش وتوویانه که به‌شداری ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ناکه‌ن.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment