به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، میدیا عه‌ره‌بییه‌کان له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی خۆجێیی له سووریا ڕایده‌گه‌یێنن که ته‌قینه‌وه‌یێکی به‌هێز له هه‌ماری چه‌ک و جیهازاتی سه‌ربازیی هێزه‌کانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی سووریا له چیای عه‌زان له ده‌وروبه‌ری باشووری پارێزگای حه‌ڵه‌ب ڕووی داوه.
سه‌رچاوه ئاماژه‌پێکراوه‌کان که له به‌رهه‌ڵستکارانی چه‌کداری ده‌وڵه‌تی سووریا دێنه ئه‌ژمار له‌و باره‌وه زیاتر ده‌ڵێن که هێرشێکی ئاسمانی بۆته هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ماره سه‌ربازییه به‌ڵام به‌و حاڵه‌شه‌وه چییه‌تی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌که ئاشکرا نییه.
ڕوانگه‌ی مافی مرۆڤی سووریا وه‌کوو ڕێکخراوێکی سه‌ربه‌خۆی دژبه‌ر ئیدعا ده‌کات که ئه‌و ته‌قینه‌وه هێزه‌کانی پاڵپشتیکراوی ده‌وڵه‌تی سووریای کردۆته ئامانج و خه‌سارێکی گیانیی لێنه‌که‌وتۆته‌وه.
ئه‌وه له حاڵێکدایه که‌ناڵی ئه‌لمه‌یادین له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌ی متمانه‌پێکراوه‌وه ده‌ڵێت که ئیدعای میدیاکانی ڕژێمی زایۆنی له زاری هه‌ندێک ماڵپه‌ڕی ئینتێرنێتی و کاربه‌ری تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌باره‌ی هێرشی ئاسمانیی ئه‌و ڕژێمه بۆ سه‌ر ده‌وروبه‌ری باشووری حه‌ڵه‌ب درۆیه.
ئه‌لمه‌یادین زیاتر ده‌نووسێت: کێشه له کابڵی کاره‌با له چیای عه‌زان بۆته‌هۆی ئه‌وه‌ی که شتێک وه‌ک ته‌قینه‌وه ڕوو بدات و گرووپه چه‌کداره‌کان ئاوه‌ها ڕایانگهیاندوووه که ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه هێرشێک له‌لایه‌ن ڕژێمی زایۆنییه‌وه بوووه.
میدیاکانی سه‌ر به حیزبوڵڵای لوبنانیش ڕوودانی هه‌ر جۆره ته‌قینه‌وه له ده‌وروبه‌ری باشووری پارێزگای حه‌ڵه‌ب له باکووری سووریا ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.
له لایێکی دیکه‌وه، میدیاکانی تورکیا و که‌ناڵی ئه‌لجه‌زیره‌ی قه‌ته‌ریش له زاری هه‌ندێک سه‌رچاوه‌وه ئیدعایان کردوووه که فڕۆکه‌یێکی نه‌ناسراو چوار بنکه‌ی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌تی سووریا له پارێزگای ده‌یره‌زووری پێکاوه و له ده‌رئه‌نجامدا چه‌ندین ته‌قینه‌وه ڕووی داوه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment