بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بافڵ تاڵەبانی و لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکانی یەکێتی، لەگەڵ برۆنۆ ئوبێر باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق و ئۆلیڤیێ دیکوتینێ، کونسوڵی گشتی فەرەنسا لە ھەرێمی کوردستان کۆبونەوە، وەک لە راگەیەنراوی کۆتایی کۆبووەنەوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا دەربارەی دوایین پێشھات و گۆڕانکارییە سیاسی و ئابووری و ئەمنییەکان و پرسی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو و رێوشوێنەکانی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا.
هەروەها جەخت کرایەوە لەسەر چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ لابردنی بەربەستەکان و دۆزینەوەی رێگەچارەی گونجاو بۆ تێپەڕاندنی دۆخەکە و هاوسەرۆکایەنی یەکێتی خواستی یەکێتییان دووپات کردەوە بۆ چارەسەرکردنی دەستوورییانەی کێشە دارییەکان و پرسە نیشتمانییەکان و راشیانگەیاند لەمڕۆدا چارەسەرکردنی کێشەکان لە بەغدایە، بۆیە پێویستە پەنا بۆ زمانێکی ھاوبەشی نیشتمانی ببرێت.
سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراق، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە کە هاوسەرۆکانی یەکێتی جەختیان لەسەر رەخساندنی زەمینەیێکی گونجاو کردەوە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد لەکات و ساتی خۆیدا دوور لە دەست تێوەردان.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment