هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی چەکە کیمیاییەکان ناسەقامگیریی لە ناوچەکە ناوەستێنێت

بەشی تورکیا- گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا دوای پەلاماری دوما بە چەکی کیمیایی گوتی: "نه‌ده‌كرا بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی سەر دوما له‌ لایه‌ن رژێمی سووریاوه‌، بێ وه‌ڵام بهێڵرێته‌وه‌".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاڵن سەبارەت بە ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا، بەریتانیا و فەڕەنسا بۆ سەر سووریا روونکردنەوەیێکی دا.

ئیبراهیم كاڵن گوتی: "نه‌ده‌كرا بیر له‌وه‌ بكرێته‌وه‌ كه‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كه‌ی سەر دوما له‌ لایه‌ن حکوومەتی سووریاوه‌، بێ وه‌ڵام بهێڵرێته‌وه‌".

کاڵن گوتیشی: داوا ده‌كه‌ین كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كگرتوو بن له ‌پێناو رێگریی كردن له‌ هێرشه‌ كیمیاییه‌كان له‌ ئاینده‌دا و هەوڵدان بۆ تەقاندنەوەی چەکە کیمیاییەکان، ناسەقامگیریی لە ناوچەکە ناوەستێنێت.

گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، ئیبراهیم كاڵن گوتیشی: "رێگری كردن له‌ سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵكوژییه‌كان له ‌رێگه‌ی چه‌كی رێگە پێنەدراو و كیمیاییه‌وه‌، پێوەندی به‌ ده‌سته‌به‌ركردنی هه‌رچی زووی چاره‌سه‌ری سیاسیی له‌ سووریاوە هەیە".

سەرچاوە: کەناڵی NTV

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13245

Your Comment

You are replying to: .
captcha