پۆستی پارێزگاریی کەرکووک و سەرۆک کۆماری عێراق لە دەستی یەکێتی دەمێنێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا دوای کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ناوەند و مەکتەبی سیاسی، سەعدی ئەحمەد پیرە وەڵامی چەند پرسیارێکی دایەوە و لەبارەی چارەنووسی کادیر و بەرپرسانی یەکێتی کە لەسەر لیستێکی دیکە کاندیدن و کار بۆ لیستی دیکە دەکەن، گوتی: "هەر ئەندامێکی سەرکردایەتی لەسەر لیستێکی دیکە کاندید چ لە کوردستان و چ لە عێراق لە ئەندامی سەرکردایەتی سڕ دەکرێت تاوەکوو کاتی کۆنگرە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەبارەی دەست لەکارکێشانەوەی بەرپرسی مەڵبەندی یەکی یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتی: لەتیف شێخ عومەر ماوەیێک تەندروستی جێگیر نەبوو و بۆ چارەسەر چووبوو کە گەڕایەوە گوتی بەمشێوەیە و لەکاتی هەڵبژاردن رەنگە توانای راپەڕاندنی کارەکانم نەبێت، وەکوو ئەندامێکی سەرکردایەتی لە سنووری پارێزگای سلێمانی ئامادەم بۆ ئەنجامدانی هەر کارێک پێم بسپێرن.

گوتەبێژی یەکێتی لەبارەی جێگرەوەی بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە سلێمانی گوتی: بۆ هەڵمەتی هەڵبژاردن و تاوەکوو 12-5-2018 حاکم قادر بەرپرسیاریەتی سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ هەڵبژاردن دەگرێتە ئەستۆ.

لەبارەی دەنگۆی ئەوەی شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ بووەتە بەرپرسی مەڵبەندی یەکێتی لە هەولێر ، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتی: "بەیانی ئەگەر دەست بەکار بێت، من دەستی دەگرم و دەیبەمە مەڵبەند ، پشتگیری دەکەم.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی دەگوترێت پۆستی پارێزگاری کەرکووک و سەرۆک کۆماری عێراق نادرێتەوە بە یەکێتی، سەعدی ئەحمەد پیرە گوتی: "ئەوە خەونە و خەونێکی نابەجێیە".

سەبارەت بە ئەندامانی لیژنەی لێکۆڵینەوە لە کادیر و بەرپرسانی یەکێتی گوتی: عومەر فەتاح بۆیە کراوەتە ئەندامی لیژنەکە چوونکە ساڵانێکی زۆر بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بووە، ئەرسەلان بایز لە هەموومان زیاتر بەرپرسی مەکتەبی رێکخستن بووە و حاکم قادریش بەرپرسێکی ئەمنی بووە و لە زۆربەی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە ئەندام بووە، ئەوانەی گومان دەکرێت کە بۆ لیستێکی دیکە کار بکەن بانگهێشت دەکرێن و لێیان دەپرسن ، ئەگەر گەیشتنە ئەو بڕوایە یان خۆیان قبوڵیان کرد بۆ لیستێکی دیکە کار دەکەن کۆتایی بە ئەندامێتییان دێت و ئەگەریش پێچەوانەکەی بوو دابەش دەکرێن و دەیانێرن بۆ ئەو شوێنانەی پێویستە کار بۆ سەرخستنی لیستی یەکێتی بکەن".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13244

Your Comment

You are replying to: .
captcha