کاردانەوەی حکوومەتی عێراق هەمبەر هێرشی هاوپەیمانان بۆ سەر سووریا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند رێگا چارەی سیاسی بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سووریا بە ڕێگاچارە دەزانن و لە هەمانکاتدا وڵاتەکەی خۆی بە دوور دەگرێت لە ململانێ و ناکۆکییەکانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعد حەدیسی وتەبێژی نووسینگەی حەیدەر عەبادی ڕایگەیاند عێراق پێیوایە، رێگەچارەی سیاسی بۆ چارەسەرکردنی ئەم قەیرانە و دووبارە گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ سووریا و لە ناوبردنی داعش لە ناوچە سنوورییەکانی نزیک لە عێراق باشترین هۆکارە.

هەروەها دەڵێ هەموو ڕێوشوێن و ڕێکارێکی ئەمنی و سەربازیی و هەواڵگرییەکانیش دەگرینە بەر، رێكاره‌كان لە ئەگەری بوونی هەر هەڕەشەیێکی نوێن بۆ هەوڵی بەزاندنی سنوورەکانی عێراق لەلایەن داعشەوە و هەر ئاڵۆزییێکی چاوەڕوانکراو و نەکراو لە ئەگەری وەشاندنی هەر گورزێکی سەربازیی بۆ سەر سووریا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13242

Your Comment

You are replying to: .
captcha