بەپێی هەواڵی کوردپرێس ژنەراڵ ژۆزێف دانفۆرد سەرۆکی ئەرکانی هاوبەشی سوپای ئەمریکا لە بەیاننامەیێکداسەبارەت بە هێرشەکەی سەر سووریا کۆتایی هاتنی شەپۆلی یەکەمی ئەو هێرشەی ڕاگەیاند.
ناوبراو ڕوونکردنەوەی زیاتری لەو بارەیەوە نەدا.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، هێرشی سەربازیمان بۆ سەر بنکە سەربازیەکانی سووریا بە هاوکاری فەرەنسا و بەریتانیا دەست پێکرد.
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند، هەموو هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر شاری دیمەشق دەست پێکردووە.
ناوبراو ڕاشیگەیاند، هێرشەکانمان دیاریکراو و ورد دەبێت بۆ سەر تەواوی بنکە سەربازیەکانی سوریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment