بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەفین دزەیی دەڵێت لە ئێستادا هیچ هەوڵێک نییە بۆ ئەوەی شاندێكی هەرێم سەردانی بەغدا بكات.
ئەو لێدوانەی دزەیی لە كاتێكدایە بەشێک لە میدیاكانی پارتی بڵاویان كردووەتەوە، شاندێكی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات.
هەشتی ئەم مانگە، سەعد حەدیسی، وتەبێژی حكوومەتی عێراق رایگەیاندبوو ئاگاداری سەردانی شاندی سیاسی هەرێمی كوردستان نین بۆ بەغدا بۆ كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق.
سەعد حەدیسی وتیشی، "تا ئێستا هیچ شتێكی فەرمیمان پێڕانەگەیەندراوە لە بارەی سەردانی شاندێكی سیاسی هەرێم بۆ بەغدا و كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق".
سەرچاوە: خەندان
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment