تورکیا دەیەوێت ناوچه‌كانی هه‌رێم وه‌ك قوبرس داگیر بكات و نه‌كشێته‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- په‌له‌مانتارێكی عێراق مه‌ترسییێكی گه‌وره‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی له‌شكركێشیی سوپای توركیاوه‌ ئاشكرا ده‌كات و راشیده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌و وڵاته‌ ده‌یه‌وێت ناوچه‌كانی هه‌رێم وه‌ك قوبرس داگیر بكات و نه‌كشێته‌وه‌.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس عه‌بدولباری زێباری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، لەو بارەیەوە ڕایگه‌یاند: به‌هۆی به‌زاندنی سنووری هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن سوپای توركیا و هاتنه‌ ناو قوڵاییی خاكی هه‌رێم، یه‌كپارچه‌ییی خاكی عیراق له‌مه‌ترسیدایه‌، چوونكه‌ ئه‌و هێزه‌ به‌م زووانه‌ له‌ناوچه‌ سنورییه‌كانی هه‌رێم ناكشێته‌وه‌، به‌ڵكوو ده‌یانه‌وێت بمێننه‌وه‌.

ناوبراو وتیشی: ئامانجی له‌و له‌شكركێشییه‌ی توركیا بۆ به‌ قوبرس كردنی هه‌رێمی كوردستانه ‌و ته‌نها به‌ زه‌بری هێز ناوچه‌كه‌ چۆڵ ده‌كه‌ن.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وانه‌كردنی وه‌فدێكی حكوومه‌تی عێراق بۆ توركیا، بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌هه‌رێم، عه‌بدولباری زێباری، ره‌وانه‌كردنی وه‌فد به‌هه‌ڵه‌یێكی گه‌وره‌ ناوده‌بات و ده‌ڵێت: "توركیا ده‌یه‌وێت ئه‌مری واقع دروست بكات بۆ له‌شكركێشیه‌كه‌ی، چوونی وه‌فدیش داننانه‌ به‌و كارانه‌".

به‌وته‌ی سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، به‌غدا له‌هه‌ڵوێسته‌كانی جدی نییه‌ به‌رامبه‌ر به‌له‌شكركێشیی سوپای توركیا، ئه‌وه‌ش لاوازیی حكوومه‌ت ده‌رده‌خات، ده‌شڵێت: "حكوومه‌تی هه‌رێم زیاتر به‌رپرسیاره‌ به‌رامبه‌ر به‌له‌شكركێشیی توركیا، كه‌چی له‌وپه‌ڕی بێهه‌ڵوێستیدایه‌، ته‌نانه‌ت وه‌ك به‌غدا به‌یاننامه‌یێكی ناڕه‌زایی و ڕه‌ت كردنه‌وه‌شی ده‌رنه‌كردووه‌، ئه‌و هه‌ڵوێستانه‌ش له‌داهاتوودا زۆر قورس ده‌كه‌ون".

سەرچاوە: SNN

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13227

Your Comment

You are replying to: .
captcha