کوردپرێس- بە پێی هەواڵی ئاژانسەکە، ئەنجومەنەکە لە ٢٠ کورسی پێکھاتووە، ١١ یان بۆ کورد و ھەشتی بۆ عەرەب و یەک کورسیش بۆ تورکمانەکان تەرخان کراوە.
هەروەها کەسێک بە ناوی زوھێر حەیدەر لە نوێنەرانی کورد، بە سەرۆکی ئەنجومەنەکە ھەڵبژێردراوە.
زوھێر حەیدەر سەرۆکی ئەنجومەنەکە لە لێدوانێکیدا، سوپاسی تورکیای کردووە بۆ ڕەخساندنی ئەو دەرفەتە و وتوویەتی، "قەڵغانی فورات ناوچەکانی لقی زەیتون دەبنە نموونەیێک".
هەروەها سەرۆکی ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەنجومەنەکە لە ژێر چەتری ھاوپەیمانی نیشتمانیی ھێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا دامەزراوە و سەر بە ئەنجومەنی خۆجێیی حەلەب دەبێت، پشتیوانیشی بۆ یەکپارچەییی خاکی سووریا ڕاگەیاندووە.
ڕۆژ ٢٤ی مانگی ڕابردوو تورکیا دوای ٥٨ ڕۆژ لە هێرش و بۆردومانی بەردەوام بە هاوکاری گروپەکانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا، دەستی بەسەر عەفریندا گرت.
سەبارەت بە داهاتووی عەفرینیش، وەزیری دەرەوەی رووسیا لە چەند ڕۆژی رابردوو داوای لە تورکیا کرد، عەفرین ڕادەستی حکوومەتی سووریا بکات، بەڵام رەجەب تەییب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وتی، "تورکیا لە کاتی گونجاودا عەفرین ڕادەستی خەڵکەکەی دەکاتەوە".
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment